ئەمڕۆ یەكشەممە13-8-2023 ، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا بەرزبووەوە، لە كاتێكدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان جێگیر بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 152 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا. لەكاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخەكەی گەیشتە 152 هەزار و 250 دینار .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ ی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار و 500 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار.
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش، بازاڕی بۆرسە سەقامگیری تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 500 دینار.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ فرۆشی كاشی بانكی ناوەندی عێراق كەمیكردووە و گەیشتووەتە 22 ملیۆن دۆلارو 710هەزار دۆلار.هەروەها بڕی فرۆشی حەواڵەش 184ملیۆن دۆلار و974 هەزارو 288 دۆلار بووە.
بزانە لە هەولێر و بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە چەند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.