كاربەدەستانی فریاكەوتنی ڕووسیا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایانگەیاند: زیاتر لە دوو هەزار كەس لە ناوچە لافاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە گواستراونەتەوە، دوای ئەوەی بارانێكی بەخور لەو ناوچەیە باریوە.
وەزارەتی باری نائاسایی لە سایتی تێلێگرام بڵاویكردەوە، زیاتر لە دوو هەزار كەس لە شاری پریمۆری گواستراونەتەوە كە 405یان منداڵن.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە كە نزیكەی پێنج هەزار بینا لە ناوچەی پریمۆری كە هاوسنوورە لەگەڵ چین و كۆریای باكوور بەر لافاو كەوتوون.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتەكە، فریاگوزاران 13 پەناگەی كاتییان لە ناوچەكە داناوە.
هەروەها دەزگای فەرمی ڕووسیا بەناوی "تاس" ڕایگەیاندووە كە لافاوەكانی شاری ئوسوریسك خراپترین لافاو بووە لە ماوەی دە ساڵدا.
لە روسیا بەهۆی بارانبارینی بەخور زیاتر لە 2هەزار كەس گواسترانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.