Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:42

لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەوام ڕادەگیرێت

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای زیقار سبەی دەوام ڕادەگیرێت و تەواوی ئەم هەفتەیەش دەوام بۆ ماوەی کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە.

محەمەد هادی قایمقامی زیقار، بڕیاری دا سبەی یەکشەممە دەوام لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگە حکوومییەکانی پارێزگای زیقار ڕابگیرێت، جگە لە فەرمانگەکانی ئاسایش، شارەوانی، تەندروستی.

هەروەها قایمقامی زیقار بڕیاری دا بۆ ئەم هەفتەیە، دەوام بۆ ماوەی کاتژمێرێک کەم بکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەسەڵات دەداتە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان بۆ دیاریکردنی کاتی کەمکردنەوەی دەوام کە لەسەرەتا یان کۆتایی دەوام بێت.

هاوکات موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە بڕیاری دا کە سبەی و دووسبەی دووشەممە کاتی دەوام بە ڕێژەی 50% کەم بکرێتەوە لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگەکانی پارێزگاکە.

عێراق لەم هەفتەیەدا بە گەرمترین ڕۆژەکانی خۆیدا تێدەپەڕێت، پلەکانی گەرما لە بەشێکی پارێزگاکان گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.