Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:27

ھاووڵاتییەكی خەڵكی كەربەلا: ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان وەك بەهار وایە

کوردستان TV
100%

گەشتیارێكی زۆر كە بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ماوەی هەفتەیەكە سەرانسەری عێراقی گرتووەتەوە، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگای دھۆك لەم چەند ڕۆژەی كە پلەكانی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق 50 پلەی سیلیزی تپێپەڕاندووە، جمەیان دێت و لە ئێستادا ڕۆژ بەڕۆژ بە پاسە گەشیارییەكان و یان ئۆتۆمبێلە تایبەتەكانیان ڕوو لە سەیرانگاكانی پارێزگای دھۆك دەكەن.
یەكێك لەو كەرتانەی كاریگەریی زۆری لەسەر بووژانەوەی ئابووری ھەرێمی كوردستان ھەیە كەرتی گەشتوگوزارە و لەو چوارچێوەیەدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاسانكاریی و هانی خاوەنكار و سەرمایەگوزارانی ئەو كەرتە دەدات كە بتوانن پەرە بە كەرتەكە بدەن.
ھەر لە ڕێگەی سەرەكی دھۆك- ئامێدی كە بە ئاراستەی سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكانە، قەڕەباڵغی ڕێگاوبان دیار دەكەوێت و گەشتیارێكی زۆر دەبینرێت كە كۆتایی هەفتە بڕیاریان داوە ڕوو لە هەوارگە و سەیرانگاكانی هەرێم بكەن.
لەوبارەیەوە ھاووڵاتییەكی خەڵكی كەربەلا بە ناوی سادق حسین كە لەگەڵ كەسوكاری سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای دھۆك-یان كردووە گوتی: كەشوھەوای ئێرە زۆر دڵڕفین و خۆشە و كاتی زۆر خۆش لێرە بەسەر دەبەین ئێمە لە گەرما و لە 50 پلەی سیلیزی ڕامان كردووە و بۆ ئێرە ھاتووین و لە ھاووڵاتییانی ئامێدی زۆر ڕازین. ئێرە وەك بەھار وایە".
گوتیشی: لێشاوی ئەم ھەموو گەشتیارە بۆ ھەرێمی كوردستان نیشانەی باشی پەیوەندیمانە بەڵام ھێواخوازم بەرپرسانی دەڤەرەكە زیاتر پەرە بە ناوچە گەشتیارییەكان بدەن و خزمەتگوزارییەكان زیاتر بكرێت.
هەروەها ھاووڵاتییەكی دیكەی دانیشتووی پارێزگای واست بە ناوی حەسەن عەلی باسی لەوە كرد كە ئەوان ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین، تا مانگی نۆیش، سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ئەم سنوورە دەكەن و گوتی: كەشوھەوا لە ناوچە گەشتیارییەكانی ھەرێمی كوردستان، زۆر فێنك و خۆشە، ھەر ئەوە وای كردووە كە لەم ھاوینە گەرمەدا سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ھەرێم بكەین.


 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.