كۆی گشتی فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی كە زیادكردنەكەی تێدا كراوەتەوە، ملیارێك و 52 ملیۆن و 124 هەزار و 642 دۆلاری بە ڕێژەی ڕۆژانە 210 ملیۆن و 424 هەزار و 928 دۆلار فرۆشتووە .
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەكشەممە بوو، كە 212 ملیۆن و 397 هەزار و 10 دۆلار بووە، كەمترین فرۆشیش ڕۆژی سێشەممە بووە، كە 208 ملیۆن و 123 هەزار و 963 دۆلار بووە.
فرۆشی حەواڵەی دەرەكی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 891 هەزار و 344 هەزار و 642 دۆلار بووە، كە بە بەراورد بە فرۆشی كاش بە ڕێژەی 82% زیادیكردووە، كە 160 ملیۆن و 780 هەزار دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە ملیارێك دۆلاری خستۆتە بازار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.