Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

عێراق لەمانگی داهاتوودا دۆسییەی سەرجەم خێزانە ئاوارەكان دادەخات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا دەی ئەیلولی داهاتوو سەرجەم دۆسییەكانی خێزانە ئاوارەكان دادەخات، جگە لەوانەی كە لە جورف سەخر ئاوارە بوون.
موفەق كازم مرزە ،بەڕێوەبەری بەشی كۆچ و ئاوارەكان لە بابل ڕایگەیاند: ماوەی دوو مانگ بە خێزانە ئاوارەكان  دراوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشووی خۆیان و لە 10ی ئەیلوولی مانگی داهاتوو  وادەكە كۆتایی دێت .
جەختیشی لەوە كردەوە كە لە دوای ئەو بەروارەی ئاماژەی پێكراوە، سەرجەم فایلەكانی ئەو خێزانانە دادەخرێن، كە لە دەرەوەی ناوچەكانی خۆیان نیشتەجێن .
پێشتر كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كردبوو كە زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە هەن، هاوكات ئەوانەی لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دەژین ژمارەیان نزیكەی 650 هەزار كەس دەبێت.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.