لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بۆندەكانی ئەمەریكا، نرخی زێڕ سێیەم زیانی هەفتانەی خۆی تۆماركرد، دوای ئەوەی داتاكان دەریانخست كە نرخی بەرهەمهێنەرانی ئەمریكا لە مانگی تەمموزدا بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لەماوەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێژەی یەك پۆینت پێنج لەسەدا دابەزی و هەر ئۆنسەیەكی گەیشتە ئاستی هەزار و نۆسەدو سێزدە دۆلار.
وەزارەتی كاری ئەمەریكا ڕایگەیاند، پێوەرەكانی نرخی بەرهەمهێنەرانی ئەمریكا بۆ خواستی كۆتایی مانگی ڕابردوو بە ڕێژەی سەدا سفر پۆینت سێ بەرزبووەتەوە. هەروەها پێوەری مانگانەی نرخی بەرهەمهێنەرانی ئەمریكا بە ڕێژەی سەدا سفر پۆنت هەشت بەرزبووەتەوە.
هەروەها دۆلار بەرامبەر بە دراوە سەرەكییەكانی تر بۆ چوارەم هەفتەی لەسەریەك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش وایكردووە زێڕ بۆ خاوەن دراوەكانی تر گرانتر بكەوێت و بەمەش نرخی زێر زیاتر دابەزی. لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیشدا ئەمڕۆ نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی هەر مسقاڵێك زێڕی عەیار21 بە چوارسەدو بیست هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
داتاكانی ئەمەریكا نرخی زێڕیان دابەزاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.