Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دیاریكرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانان ڕۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024ی وەك وادەی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان دیاریكرد.
زیاد عەواد كازم،سەرۆكی دەستەی ناوەندی ئامار رایگەیاند: مانگی ڕابردوو دەستەكەیان كۆبوونەوەیەكیان بە سەرپەرشتی وەزیری پلاندانان ئەنجامداوە و یەكێك لە گرنگترین بڕیارەكانیش كە دراوە ، دیاریكردنی ڕۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2024 بووە، وەك  وادەیەكی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان.
كازم روونیشیكردەوە كە ئەم بەروارە دەبێ بەدواداچوونی بۆ بكرێ و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسند بكرێت.
گوتیشی: ئەمساڵ بڕی 100 ملیار دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی ژێرخانی و دامەزراندنی سەنتەرێكی داتا تەرخان كرا.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.