Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 19:31

نووسەر و وەرگێڕ و زمانزانی كورد عەبدولكەریم شێخانی كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12-8-2023 نووسەر و وەرگێڕ و زمانزانی كورد ،عەبدولكەریم شێخانی كۆچی دواییكرد.
نووسەر عەبدولكەریم شێخانی لە ساڵی 1933 لە شاری كۆیە لە دایك بووە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە كۆیە تەواو كردووە ساڵی 1952 – 1953 بۆ تەواو كردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە هەولێر ساڵی 1953 – 1954 بۆ تەواو كردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغدا.
 یەكەم دامەزراندنی وەك مامۆستا لە گوندێكی گەرمیان بووە ساڵی 1962 لە هەولێر گیراوە و نزیكەی دوو ساڵ لە بەندیخانە بووە هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوە بووە و بە (گۆڤاری گەلاوێژ) دەستی پێكردووە بە زمانی كوردی و عەرەبی دەنووسێت وەرگێڕانی لە كوردییەوە بۆ عەرەبی و بە پێچەوانەوەش دەكات هەندێكجار بۆ فارسی.
 دوای ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 بەشداریەكی كارای لە وەرگێڕانی كتێبەكانی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەییەكاندا كردووە نووسینی هەمە جۆری لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە كوردییەكاندا بڵاو كردۆتەوە وەك چێڕۆك و بابەتی (زمان – سیاسی – كۆمەڵایەتی – ڕۆشنبیری) ڕۆمانەكەی نیكۆس كازانتزاكی (الأخوة الأعداء) ی كردووە بە كوردی و بەناوی (برا كوژی) بڵاوی كردۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.