Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:46

بزانە ئەو شەپۆلە گەرمایەی ناوچەكەی گرتووەتەوە تا چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

شەپۆلێكی بەتینی گەرما، هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و گەرماكەی ئەمساڵیش بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، بێ وێنە بووە.
لەو بارەیەوە دیلان ڕەشاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: لە رۆژی دووشەممەی ڕابردووە شەپۆلێكی گەرما ڕووی لە ناوچەكە و ھەرێمی كوردستان كردووە. ئەو شەپۆلە گەرمایە جیاوازییەكەی ئەوەیە كە مەودا و كاریگەری زیاترە لەسەر ھەرێمی كوردستان و تا 10 ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
دیلان ڕەشاد گوتیشی: پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە ھەندێك ناوچەی عێراقیش ببێتە خۆڵبارین بەڵام كاریگەریی ئەو خۆڵبارینە لەسەر ھەرێمی كوردستان لاواز دەبێت.
دیلان ڕەشاد وەك رێكارێكیش بۆ خۆپاراستن لە گەرما، گوتی: بەردەوام ئامۆژگاری دەدەینە ھاووڵاتییان كە لە كاتژمێرەكانی 12:00 تا 04:00ی ئێوارە لە ماڵەوە دەرنەچن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.