Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 04:12

هاتووچۆی هەولێر وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 وادەی تۆمارکردنەکەی ئاشکرا کردووە و دەشڵێت، پێش ئەو وادەیە هیچ سزایەکی دواکەوتن نییە.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل گوتی: بەپێی ڕێنماییەکان هەموو ساڵێک لە 01ـی 06ـەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی داهاتوو داخل دەکرێت و لە کۆمپانیاکان دەفرۆشرێت، بەڵام تۆمارکردنیان لە ڕۆژی 01ـی 09ـەوە دەستپێدەکات، واتە دوای 3 مانگ لەداخل کردنیان.

گوتەبێژی هاتووچۆ سەبارەت بەو سزادانیان لە ڕۆژی کڕینییەوە تاوەکو ڕێگەپێدان بۆ تۆمارکردن کە ئەگەر لە60 ڕۆژیش زیاتر بوو ئاماژەی بەوە دا کە "نەخێر هیچ سزایەکی دواکەوتن لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلانە نییە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.