Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:32

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر فوئاد مەعسووم

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی. 

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی دکتۆر فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کرد و ڕایگەیاند: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان، خاتوو (ڕووناك عەبدولواحید)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ دكتۆر فوئاد مەعسووم:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسووم
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (ڕووناك عەبدولواحید)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناك عەبدولواحید بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
11ـی ئابی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.