Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:24

ئه‌م گه‌نجه‌ دوای خنكانی.. ده‌ركه‌وت له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی 98ی هێناوه‌

کوردستان TV
100%

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا گه‌نجێكی شاری مووسڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ ئاوی ڕووباری دیجله‌ خنكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاو كرایه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت نمره‌ی 98ی هێناوه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ناوی شه‌هاب ئه‌حمه‌د بوو و دانیشتووی شاری مووسڵ بوو، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی بۆ خۆفێنكردنه‌وه‌ چووبووه‌ سه‌ر ڕووباری دیجله‌ و له‌ كاتی مه‌له‌كردن خنكا.

به‌ گوته‌ی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان، شه‌هاب یه‌كێك بوو له‌ قوتابییه‌ هه‌ره‌ زیره‌كه‌كان له‌سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كانی شاری مووسڵ.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاو كرده‌وه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ شه‌هاب تێكڕای نمره‌ی 98.5% هێناوه‌.

مووسڵ / عه‌زیز ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.