Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:33

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ د. فوئاد مه‌عسووم ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق كرد به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بەڕێز د. فوئاد مەعسووم، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدم بیست".

ڕاشیگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".

مه‌سرور بارزانی داواشی كرد كه‌ خوای دلۆڤان، گیانی خاتوو ڕووناک عەبدولواحید بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت. 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خاتوو رووناك عه‌بدولواحید هاوسه‌ری د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.