Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:38

له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش 20 سه‌رباز كوژران

کوردستان TV
100%

له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له‌ گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی سووریا 20 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژران و چه‌ندانی تریش بریندار بوون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی مه‌یادین له‌ ناوچه‌ی دێره‌زوور له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆسه‌یان بۆ پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سووریا دانابووه‌وه‌ و هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كان.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ 20 سه‌ربازی سوپای سووریا كوژران و 10ی تریش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی ڕابردووش چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ باشووری دیمه‌شقیان گرته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كوژرا و برینداری لێ كه‌وتبووه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.