Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:27

ئاسایشی هه‌ولێر ئازه‌ بێمنه‌تی ده‌ستگیر كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م تۆمه‌تبارێكی به‌ناوی (ئازه‌ بێمنه‌ت) ده‌ستگیر كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ك هێرشی كردبووه‌ سه‌ر ماڵێك.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "تۆمەتبار (ج، ص، ج) ناسراو بە (ئازە بێ منەت) ده‌ستگیر كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی لەڕێکەوتی 9/8/2023 لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەک هێرشی کردبووە سەر ماڵێک و تەقەی کردبوو.

ڕاشیگه‌یاند "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و هه‌ر كه‌سێك تاوان ئه‌نجام بدات ده‌ستگیر ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.