Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:38

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ مامۆستایانی ئینگلیزی

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ئاگادارییه‌كی تایبه‌ت به‌ مامۆستایانی ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خۆیان بگوازنه‌وه‌ بۆ په‌یمانگه‌یه‌كی حكوومی.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت پەیمانگەی پیشەیی حکوومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: داوا لەو مامۆستایانە دەکەین کە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە بن، داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن:-

1-  ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاکی پەیمانگە، کارەکەیان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بەنووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگەدا.

2- دەبێت مامۆستایەکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە گوتنەوە لە قوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی، هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.

3- ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته سیڤییەکەی (CV) لە ڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشکەش بکات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنیا (8) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان لە رێکەوتی راگەیاندنەکە.

4- سیڤییەکان(CV)  دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لە ڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێکەوتنیان تەنیا دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.

5- لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی توانا و ئاستەکانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی ساڵی یەکەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت، دواتر لەسەر میلاکی پەیمانگە جێگیر دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.