نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بازرانی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی خانه‌واده‌ی بارزان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه خه‌ڵكی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و داوای پاره‌یان لێ ده‌كه‌ن، داواشی له هاووڵاتییان كرد كه هۆشداربن و نه‌كه‌ونه داوی ئه‌م شێوازه‌ی فێڵكردنه‌وه.
نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بازرانی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه "هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان ئاگادارتان دەکەینەوە كه ماوەیەکە چەند کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ناوی ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی بارزان بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی هاونیشتمانیان".
ڕاشیگه‌یاند "ئەم کەس و تاخمە فێڵباز و ساختەچییانە، هەوڵ دەدەن لە ڕێگه‌ی تۆڕەکانی پەیوەندی (ڤایبەر و وەتسئاپ) و بە چەند ژمارە تەلەفۆنێکی دەرەوەی وڵات و بە بەکارهێنانی ناو و وێنەی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی بارزان لە سەر پرۆفایلەکانیان، خۆیان بە ئەندامێکی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بە هاووڵاتییان بناسێنن و بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵیان دەخەڵەتێنن و دواتر بە سیناریۆیەکی بێ شەرمانە، هەوڵی دەستخستنی پارە یا دەستکەوتێکی تری ماددی دەدەن".
نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بازرانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "بە هەموولایەك ڕادەگەینین، بە هیچ شێوەیەك خانەوادەی بەڕێزی بارزان، ئاگاداری ئەم جۆرە پەیوەندییانە نین و ئەم کارە بێ نرخ و دوور لە ئەخلاقە بۆ مەرامی کەسی و دەستکەوتنی بڕێك پارە و شێواندنی ناو و پێگەی بەرزی بنەماڵەی بارزان و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت".
داواشی له هاووڵاتییان كرد ئاگادار و هۆشیار بن "لە ڕێگه‌ی ئەم بڵاوکراوەیە لەم شێوازەی فێڵکردن لە هاووڵاتییان ئاگادارتان دەکەینەوە و تکامان ئەوەیە بەدەم ئەم پەیوەندی و داوایانەوە نەچن".
نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بازرانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئێمە هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەم جۆرە کەسانه".
هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره تهلهفۆنانهشی بڵاو كرده‌وه كه له ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به هاووڵاتییانه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
(0049632272226) (00905316217283) (004917694918330) (00905342800063) (004915210114240) (00905253179687) (00491772612854) (009054134411464) (00905525542222) (00491784094845) (00491633434230) (004915212456574) (004915212389605) (004917644517945)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.