Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:40

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی نوێ بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌كات

مامۆستای وانه‌بێژ
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ركرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكی قوتابخانه‌ یان باخچه‌ بۆی نییه‌ به‌ مامۆستای وانه‌بێژ بڵێت كارتان ته‌واو بووه‌.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ واژووی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ كاری وانه‌بێژی به‌رده‌وام ده‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێویستیان پێیانه‌، چونكه‌ ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری نوێ و مۆڵه‌ته‌كانی خوێندن و منداڵبوون و بێ مووچه‌ و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن و فه‌راغ له‌ قوتابخانه‌كان دروست ده‌بێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئه‌وانه‌ی مامۆستای وانه‌بێژیان هه‌یه‌، ده‌بێت لیستی مامۆستایان وانه‌بێژ بۆ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانیش مامۆستا وانه‌بێژه‌كان ده‌نێرنه‌‌ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ فه‌راغیان تێدا هه‌یه.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌:-‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.