سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مامۆستا به‌كر مسته‌فا كرد به‌هۆی كۆچی دوایی براكه‌یه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه "پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مامۆستا به‌کر مسته‌فا و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌که‌م بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌دئه‌مین مسته‌فای برایان، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند "له خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.