Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:33

ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان دووجار سنووری ئامێدیان بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ دوو كاتی جیاوازدا، دووجار گوند و ناوچه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدییان بۆردومان كرد.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: بۆردومانه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ ناوچه‌كه‌‌ ئه‌نجامدرا، جاری یه‌كه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان زنجیره‌ چیاكانی مه‌تینا له‌ نزیك گونده‌كانی ناوچه‌ی نهێلی بۆردومان كرد.

ڕاشیگه‌یاند: دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ جاری دووه‌م گوندی گێرگاشێ له‌ سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدیان بۆردومان كرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاتوچۆی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ ئاسمانی دێره‌لووك و ئامێدی به‌رده‌وامی هه‌بوو و به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه‌.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوو بۆردومانه‌كه‌دا زیانی گیانی بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ نه‌بووه‌ و ته‌نیا زیانی ماددی بۆ گوندنشینان كه‌وتۆته‌وه‌.  

ئامێدی / به‌شار عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.