ئەمڕۆ پێنجشەم لە ڕێورەسمێکدا شەقامی جووتسایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر - کەرکووک) ناسراوە، دواى دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەى بهڕووی هاووڵاتییاندا كرایهوهکرایەوە.
شهقامهكه بە گوژمەی (2 ملیار و 162 ملیۆن و 688 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر لە ڕێگەى بەڵێندەرایەتییەوە جێبەجێ کرا.
لەڕێورەسمی كردنهوهی شهقامهكهدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگهیاند: حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى بەرنامەکانى خۆى و بە تێگەیشتن و ستراتیژیەتى کارنامەى کابینەى نۆیەم بە تایبەتى لە دیدگهی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەو دۆخە داراییە سەختەى کە هەبووە توانراوە بەشێکی زۆر لە پڕۆژەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ بکرێت.
ڕاشیگهیاند: خۆشحاڵین ئەمڕۆ یەکێک لە شەقامە گرینگەکانى شارەى هەولێر کارەکانى بە کۆتاهات کە هەردوو شەقامى سەرەکى 100 مەترى و 120 مەترى بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەو شەقامە جگە لەوەى سوودى هەیە بۆ ناوچەى پیشەسازى باشوور، دانیشتوانى هەردوو گەڕەکى ڕاستى و ژینیش سوودمەند دەبن لێى، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە دانیشتووانى هەردوو گەڕەک دەکەین و دڵنیاشیان دەکەینەوە قۆناغى دووەمى شەقامەکە کە لە شەقامى سەرەکى 120 مەترى دەست پێ دەکات تاکو گەڕەکى ژین، پلانمان داڕشتووە و لە ئایندەدا ئەویش جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژهكه بهشێوهیهكی گشتی پێکهاتووە لە دوو بەش، بەشی یەکەم لە شەقامى 100 مەتری تا بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر بە درێژی 900 مهتر و بەشی دووەمیشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر تاکو شەقامى 120 مەترى بە درێژی 1700 مەترە، ئەوە جگە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەی بە درێژی 2000 مهتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.