بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت،سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا, ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووكیش لەكاتەكانی ئێوارەدا هەیە.پلەكانی گەرماش لەشاری هەولێر دەگاتە 48 پلە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 10– 8- 2023
كەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت ، هەندێك جار چاڵاك دەبێت بۆ سەروی 25 كم / ك
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
هەینی 11– 8- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا, وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە لەكاتەكانی ئێوارە.
خێرایی با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەگشتی نزیك دەبێتەوە تەنها لەناوچە شاخاوویەكان نەبێ كەمێك نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆك : 44 پلەی سیلیزی
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 10 - 08 - 2023
هاوكات دەستەی كەشناسی عێراق، پێشبینی كردووە كە پلەكانی گەرما لە بەغدا 51 پلە تێپەڕێنێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.