Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:39

سلێمانی.. لە ماڵێکدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی قەدەغەدا گیرا

کوردستان TV
100%

لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کارێزەوشک دەستگیرا بەسەر زیاتر لە (200)کگم قیمەو گۆشتی بێمۆری قەدەغەکراودا، لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەنی ماڵەکەشدا دەست بەسەر (250) کگم قیمەی قەدەغەکراودا گیرا.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: زانیاری هەبوو لەو ماڵەدا بڕێکی زۆر قیمەو جگەرو گۆشتی بێمۆر هەیە، بەفەرمانی بەرێز دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی پشکنین بۆ ماڵەکە کراو دەست بەسەر بڕی زیاتر لە (200)کگم گۆشتی قەدەغەو قیمەی ئامادەکراودا گیرا، دواتریش لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەنی ماڵەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە (250)کگم قیمەدا گیرا کە لەرووی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە بەهیچ جۆرێک ئەو قیمەو گۆشتانە رێگەپێدراونییە.
وتیشی: بە فەرمانی دادوەر خاوەنی گۆشتەکە دەستگیرکراوەو تەواوی گۆشت و قیمەکەش لەناودەبرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.