Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:06

خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە 

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە و هەردوو كیانی بەسەختی برینداركرد.
بنكەی پۆلیسی عرووبە بە كوردستان تیڤی رایگەیاند:  بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك نزیك شەقامی حەولێكە، خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە و هەردوو كیانی بەسەختی برینداركرد.
بەپێ زانیارییەكان  زاواكە ناوی (سامی شكور مەحمود)ە و تەمەنی 39 ساڵە و بووكەكەش ناوی (عەزرا مونهل نەجم)ە و تەمەنی 24 ساڵە.
دوای رووداوەكەش گەێینراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی  و باری تەندروستی هەردووكیان ناجێگیرە، زاواكە فیشەك بەر سینگی كەوتووە و بووكەكەش بەر سەری كەوتووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.