Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:51

کتێبی چیرۆکی داد بڵاوکرایەوە

کوردستان TV
100%


لە نووسینی «فەرسەت ئەحمەد»وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کتێبی «چیرۆکی داد» بەزمانی عەرەبی چاپ و بڵاو کرایەوە، کە یەکێکە لەو زنجیرە کتێبانەی «ناوەندی توێژینەوەی یاسایی» لە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دەریکردوون و ژمارە (7)ی زنجیرەکەیە. 
وەزیری داد، فەرسەت ئەحمەد، لەو کتیبەیدا تیشکی خستۆتە سەر چەمکی داد، لە هەموو قۆناغەکانی دەرکەوتن و گەشەکردنیدا لە کۆنەوە تا بەرۆژی ئەمڕۆ دەگات.
کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، :
1-سەرەتاکانی داد. 
2- داد بەرلە بزافی (تقنین- نوسین و دانانی یاساکان).
3- داد دوای بزافی (تقنین). 
لە بەشی یەکەمدا،  باسی سەرهەڵدانی چەمکی عەدل کراوە، و بەستراوەتەوە بە دەرکەوتنی دەقە یاساییەکانەوە، باسی تیروانینی ئەرستۆ و سوقرات و ئەفلاتۆن بۆ چەمکی داد کراوە، بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ داد لە سەردەمەکانی ناوەڕاست و رێنیسانس، لە بەشی سێیەمیشدا باسی چەمکی داد لە نێوان هەردوو قوتابخانەی سروشتی و وەزعی کراوە، و چۆن ئیتر یاسا لە داد دا بەرجەستە بووە، 
وەزیری داد فەرسەت ئەحمەد لە پێشەکی کتێبەکەیدا نوسیوێتی:« هەرلەوکاتەی پۆستی وەزیری دادی حکومەتی کوردستانی عێراقم وەرگرت، ئەوەم لەبەرچاوی خۆم دانا کە دەبێت، لە هەموو بڕیارو رێکارەکانمدا (داد) هەبێت. »
لە بارەی چەمکی داد، فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد نوسیوێتی« داد، خودی یاسا نییە، بەڵکو ئامانجەکەیەتی، هەربۆیە چیرۆکی داد، تەنیا لە مێژووی یاسا، یان گێڕانەوەی چیرۆکی یاسادا قەتیس نابێت، بەڵکو لەوە تێدەپەڕێت، تا هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کەلەبارەی داد گوتراوە و دەگوترێت، وەکو پێداویستییەکی ئینسانی، و پێویستییەکی زۆر گرنگ، وەک ئەوەی داد، نهێنی مانەوەی مرۆڤایەتی بێت، چونکە بە پیادەکردنی داد، دەتوانرێت پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەرقەرار بکرێت، و خێرو فەزیلە زیاتر بێت و رەزیلەت کەم بکرێتەوە.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.