Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:27

گوته‌بێژی حكوومه‌ت واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وله‌وییه‌ت و كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت مووچه‌یه‌ و هه‌ر كاتێك شایسته‌ داراییه‌كان له‌ عێراقه‌وه‌ بگات بۆ مووچه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێستا هیچ بیانوویه‌كی نه‌ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالییه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر كاتێك شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ بگات، مووچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه‌ كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی گرانبوون و كه‌می به‌نزین و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له‌ به‌نزینخانه‌كان، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین به‌رده‌وامن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بڕیارێكی نوێ‌ ده‌ركراون به‌ مه‌به‌ستی دروستنه‌بوونی قه‌یران و دابه‌زینی نرخی به‌نزین.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گازی فیدڕالیش، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌وت و گاز پارێزراو و زامن بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.