یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی شكستی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی، له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی مه‌لیك سه‌لمان بۆ یانه پاڵه‌وانه‌كان كرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له قۆناغی پێش كۆتایی جامی مه‌لیك سه‌لمان بۆ یانه پاڵه‌وانه‌كان هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته و نه‌سڕ ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه.
یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵامی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و كاپتنی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی كۆتایی هات كه له خوله‌كی 75 به لێدانی سزا تۆمار كرا.
رۆناڵدۆ له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌شدا له خوله‌كی 31 گۆڵێكی تری تۆمار كردبوو، به‌ڵام ناوبژیوان به‌هۆكاری ئۆفساید گۆڵه‌كه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه.
به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری كوردی یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی بێبه‌ش كرا سه‌ركه‌وتن بۆ یاریی كۆتایی و به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی جامی مه‌لیك سه‌لمان بۆ یانه پاڵه‌وانه‌كان.
یانه‌ی نه‌سڕ بۆ یاریی كۆتایی جامی مه‌لیك سه‌لمان، چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سعوودی ئه‌هلی و شه‌بابی ده‌كات كه بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.