Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:27

چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان داخران

کوردستان TV
100%

چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە شاری بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران و دەرمانخانەیەکیش بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوە داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 08ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی تیمی چاودێری بازاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ژمارەیەک کۆمپانیای ھاوردەکردنی دەرمان و چەند دەرمانخانەیەک بەسەر کرانەوە بە مەبەستی پشکنین و چاودێریکردنیان بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی پشکنینەکە (4) کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران و دەرمانخانەیەک بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوە داخرا.

‏‎بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن پابەندی گشت رێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.