یانه‌ی ئیماڕات ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێس ئینێستای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شێوه‌ی ئازاد و بێ به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاند.
یانه‌ی ئیماڕات كه تازه بۆ خولی پله یه‌كی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووه، ئاشكرای كرد كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئینێستا به‌ر له سێ هه‌فته ده‌ستی پێ كرد و ئه‌مڕۆش به‌سه‌ركوتوویی كۆتایی هات.
ئینێستا /39 ساڵ/ سێ مانگ به‌ر له ئێستا رۆیشتنی له ریزی یانه‌ی ڤیسیل كۆبی ژاپۆنی ڕاگه‌یاند دوای یاریكردنی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له ڕیزی یانه‌كه‌دا كه له ساڵی 2018 له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كردبوو.
ئینێستا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ڕه‌تی كردبووه‌وه به‌یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێ و جه‌ختی كردبووه‌وه كه هێشتا هێز و گڕوتینی بۆ یاریكردن ماوه.
ئینێستا كه له ساڵی 1996 بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردبوو، له ساڵی 2002 بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌ركه‌وت و هاوشانی چاڤی هێرناندێز و لیۆنێل میسی و كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی تر مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان له ریزی یانه‌كه له ئیسپانیا و ئه‌وروپا نووسییه‌وه.
ئینێستا له ماوه‌ی یاریكردنیدا له ریزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 32 ناسناوی به‌ده‌ستهێنا كه 4 ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و 9 ناسناوی خولی ئیسپانیا بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش توانی جامی جیهانی 2010 به‌ده‌ستبهێنێ كه له ئه‌فریقیای باشوور به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.