سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی دووكان درۆنێك به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س بریندار بوون.
هێڤی هیوا په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: درۆنه‌كه كه گومان ده‌كرێ توركی بێت، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دووكان – خه‌له‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری (جێب لاریدۆ) كردۆته ئامانج.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش 2 كه‌س كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون بریندار بوون و هه‌ردوو برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان (توركی)ی ئۆتۆمبێلێك له سنووری شارۆچكه‌ی دووكان بكاته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.