بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی به‌تۆمه‌تی كاری كڕین و فرۆشتن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 9ی8ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه،بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوك لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان (3) سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریان دەکرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان بڕی (1٫650) یەکیلۆ و شەش سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و (9) نۆ هەزار دۆلار کەپارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردن مناڵی نەجوانی پێگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.
سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی كاری كڕین و فرۆشتن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.