بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، سێ لیوا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 9ی8ی2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 3 لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتیین لە (لیوای 26، لیوای 28، لیوای 30).
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی 8ـی8ـی 2023، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.