وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، بڕی 58 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023، خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت و "پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان، بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن."
دابەشكردنی بڕی شایستە داراییەکان بەسەر پارێزگاكان بەمشێوەیە دەبێت: بڕی 27 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، بۆ پارێزگای هەولێر، 18 ملیار و بۆ پارێزگای دهۆکیش 13ملیار دینار تەرخانکراوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانەوە دەڵێت: "پاش تەواوبوونی ڕێکارە کاگێڕی و داراییەکان، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، دەست بە دابەشکردنیان بەسەر جوتیاراندا دەکرێت".
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.