Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:28

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەهەردوو بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 100 دیناری عێراقی تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە نرخی تۆماركراو 151 هەزار دینار بووە .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 152 هەزار دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 153 هەزار 650 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.