کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و ڕێنمایی کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، پێشوازی لە ڕودولف ڕيشارد، جيگرى کۆنسوڵی گشتی فەرنسا له هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
ئامانج لەسەردانەکەی شاندی کونسوڵخانەی فەرەنسا، دروستکردنی نەمامگەیەکی پێشکەوتوو بوو لە هەولێر.
لە دیدارێکەدا کە محهمهد مزورى، بەرپرسى بەشى ئابوورى له کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر وهشام مونعم، بەڕێوەبەری كۆمپانيای سيرسيزى فەرەنسى ئامادەی بوون، بریکاری وەزارەت باسی لە گرنگی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا.
لای خۆیەوە جێگری کونسوڵی گشتی فەرەنسا ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش شاندی یاوەری پڕۆپۆزەلی پڕۆژەیەکیان پێشکەش کرد، کە لە لایەن کۆمپانیای سیرسیزی فەرەنسی ئامادەکرابوو بۆ دروستکردنی نەمامگەیەک لە پارێزگای هەولێر لەسەر ڕووبەری 25 دۆنم زەوی بە شێوازێکی زانستی سەردەمیانە بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی نەمامی دارستان و نەمامی ڕووەکی جوانکاری و نەمامی بەرهەم لە هەرێمی کوردستان.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان تیمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کۆمپانیای سیرسیز بۆ هەڵسەنگاندنی بەمەبەستی ئەنجام دانی پڕۆژەکە ئەنجام بدرێت.
نەمامگەیەکی پێشکەوتوو لە سەر رووبەری 25 دۆنم زەوی لە هەولێر دروست دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.