Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:34

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریکا پێش دەخرێن

کوردستان TV
100%


رۆژی سێشەممە 8ی ئابی 2023، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی پێشوازی لە ئەلیکساندر بێلا، بەرپرسی یەکەی ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا کرد.
لە دیداره‌كه‌دا، بریکاری وەزارەت تیشکی خستە سەر ئاستی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردولا و دۆخی بازاڕ و ئابووری هەرێمی کوردستان
 سەروەر کەمال هاواری رایگەیاند: ''بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستاش پشت بە بەرهەمی هاوردەکراو دەبەستن چونکە لەڕوی ئابوورییەوە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکدا نییە بتوانێت لە ڕێگەی کارگەکان و پیشەسازی  پێداویستی ناخۆی پڕبکاتەوە.'' و ڕۆڵ و پاڵپشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بە پشتیوانێکی بەهێز باسکرد بۆ تەواوی کارەکانی وەزارەت و پەیوەندییە بازرگانییەکان و پێشخستنی ئاستی بازرگانی و پیشەسازی لەناوچەکە.
بریکاری وەزارەت هەموو هاوکاری و کارئاسانییەکانی وەزارەتی بۆ بازرگانان و هەرلایەنێک کە بیانەوێت سەرمایەگوزاری بکەن لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە و بەگرنگییەوە باسی لە پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و کاریگەرییە ئەرێنیەکانی بۆ سەرئابووری ناوچەکە کرد.
لەلایەن خۆیەوە ئەلێکساندەر بێلا، خۆشحاڵی خۆی بە بینینی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی دەربڕی و گرنگی پەیوەندیە بازرگانیەکانی وڵاتەکەیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا باسکرد وەک ناوچەیەکی ئارام لەعێراقدا کەجێی بایەخی ئەمریکایە و رایگەیاند: "ئێمە لە ئەزموونی پەیوەندییە سەربازیەکانمان سەرکەوتوبووین لەناوچەکە بۆیە لەم قۆناغەدا ئەمانەوێ ئەزمونی بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری جێبەجێبکەین و سەرکەوتوو دەبین، پشتیوانی و هاوکاری هەردوولامان پێویستە بۆ گەیشتن بەئەنجامی باش."

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.