ئه‌مڕۆ سێشه‌م پۆلیسی گه‌رمیان كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌كدا بڕی 28 ملیۆن دیناری عێراقی دزی بوو.
پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری کردینەوە كه ئەمڕۆ سێشەم لە ماڵی خۆیان لە شارۆچكه‌ی کەلار لە کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمی پرسەدا بڕی 28 ملیۆن دیناری عێراقیان دزیوە.
بڵاویشی كرده‌وه: دەستبەجێ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر توانیان لە کاتی هەڵهاتنی تۆمەتبار لە شارۆچكه‌ی کەلارەوە بۆ شاره‌دێی گوڵاڵە دەستگیری بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر پاره دزراوه‌كه‌ش بگیرێت.
پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمەتباره‌كه دانی بە تاوانەکە داناوه و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌یه كه لەدایکبووی ساڵی 1990ـه و دانیشتووی شاره‌دێی گوڵاڵەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.