نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕووداوێكی كوشتن ڕووی دا و تێیدا زاوایه‌ك به ده‌ستی خه‌زوورییه‌وه هاته كوشتن.
ڕووداوه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەقەزای بنەسڵاوە ڕووی دا، زاوایه‌ك به‌ناوی دیاكۆ له‌گه‌ڵ باوكی به‌ناوی ئاكۆ واحید چووه‌ته ماڵی خه‌زووری بۆ ئه‌وه‌ی هاوژینه تۆراوه‌كه‌ی بهێنێته‌وه، به‌ڵام دانیشتنه‌كه ناخۆشی تێده‌كه‌وێت و زاوا و خه‌زوور ده‌بێته شه‌ڕیان.
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه خه‌زووره‌كه به‌ناوی (ع. ح. ح) ته‌قه له زاواكه‌ی ده‌كات و برینداری ده‌كات، دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه زاواكه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئێستا خه‌زووره تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.