یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ نووح ده‌روێش یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی ئه‌ڵمانی و به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی واژوو كرد و له یانه‌ی فرایبۆرگی ئه‌ڵمانییه‌وه هێنایه ریزی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌یه‌وه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌های گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان گرێبه‌سته‌كه به 5 ملیۆن یۆڕۆ و هه‌ندێ پاداشتی تره‌وه واژوو كراوه.
نووح ده‌روێش له ساڵی 2006 له باوكێكی فڕه‌نسی و دایكێكی عێراقی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه و له هێڵی پێشه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی یاریگه یاری ده‌كات.
نووح به یه‌كێك له یاریزانه هه‌ره به‌هره‌مه‌نده‌كانی ئێستای ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت و له یانه‌ی فرایبۆڕگی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌ستی به یاریكردن كردووه.
یاریزانه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له پاڵه‌وانیه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد كه 2 مانگ به‌ر له ئێستا له هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ده‌روێش له كۆی به‌شداریكردنی 16 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵی، توانیویه‌تی 6 گۆڵ تۆمار بكات، له پاڵه‌وانیه‌تی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاش توانیبووی 2 گۆڵ تۆمار بكات و 4 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.