Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:54

سبه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد سبه‌ی چوارشه‌م له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی چوارشەم لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما، پلەکانی گەرما لە زۆرێکی ناوچەکاندا بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 پلە بەرزتر دەبێتەوە و لەئەنجامی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ گەرمی ھەستپێکراو زیاتر ئەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ھەوای سارد لە بەرزاییەکانی سەرەوەدا و گونجاوی دۆخەکە بۆ چربوونەوەی ھەور، کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارانبارین و ھەورەبروسکە لە ھەندێ ناوچەدا بۆ ماوەیەکی کورت.

ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە ناوچەکانی ئ15 ١٥ بۆ 25کم لە کاتژمێرێکدا .

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی سبه‌ی چوارشه‌می شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:

ھەولێر: 46 پلە

سلێمانی: 43 پلە

دھۆک: 45 پلە

ھەڵەبجە: 44 پلە

کەرکووک: 47 پلە

گەرمیان: 49 پلە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.