Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:32

نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى به‌ريتانيا دۆخى ناوخۆى هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوویان تاوتوێكرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا كرد
کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/8/8  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.
له‌ ديدارێكدا  نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌ركاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا. 
هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له‌ بوارى ئاسايش و ئابوورى و دامه‌زراوه‌كاندا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگيى قۆستنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌نديى وڵات كرده‌وه‌.
دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ تيايدا خاتوو ڕۆژى كه‌يڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.