Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:36

لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنماییی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری پێکده‌هێنرێت

کوردستان TV
100%


لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەت و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنماییی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری پێکدێت.
پشتبەست بە بڕیاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەت بە مەبەستی ڕێکخستن و ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنماییی یاساى مافى دەستکەوتنی زانیاریی ژمارە (11)ى ساڵی 2013، پێک دێنێت.
لیژنەکە لە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەى میدیا و زانیاری و دەستەى سەربەخۆى مافەکانی مرۆڤ پێک هاتووە.
لیژنەکە ڕەشنووسێکی ڕێنمایی لە ژێر ڕۆشناییی یاساى مافی دەستکەوتنی زانیاری دابڕێژن، ئەمەش لە پێناو ئاسانکاری و گرتنەبەرى ڕێوشوێنی سیستەماتیک بۆ بابەتی پێدانی زانیاریی دروست لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییان.
یاساى مافى دەستکەوتنی زانیاریی ژمارە (11)ى ساڵی 2013، ئامانجی توانادارکردن و ئاسانکاریکردنە بۆ هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووسان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەلایەن دامودەزگا گشتی و تایبەتەکان، بۆ گەشەپێدانی شەفافییەت و بەشداریی کارایانە لە پرۆسەى دیموکراتیدا. ئەمەش پێویستیی بە دەرکردنی ڕێنماییی حکومەتە، تاکوو میکانیزم و ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.