Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:57

زیاتر لە 2 ملیار و 509 ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە پێی دوو فەرمانی وەزاری، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 2 ملیار و 509 ملیۆن و 193 هەزار دینار دا، بۆ دروستكردنی پارك و تەواوكردنی بڕگەی ماوە لە شەقامی 120 مەتری لە شاری هەولێر.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100% ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە كە بە پێی ڕێنماییەكانی داراییی تایبەت بە داهات، فەرمانی وەزاری بۆ دەر كراوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی ژیان و دروستكردنی بڕگەی ماوە لە لووپ و ڕەمپە و بەشێك لە شەقامی 120 مەتری لە چوارڕیانی مەخموور.

جگە لەو پرۆژانە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، چەندین پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە ڕادەگەیەنرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.