Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:47

لیستى ناوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


خوێندنى باڵا لیستى ناوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاو دەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م8ی8ی2023، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لەبەر ڕۆشنایى یاساى زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانى کوردستان پەسەند کراوە و مۆڵەتى کردنەوەى بە زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە شارەکانى هەرێمى کوردستان داوە کە لە خوارەوەدا ناوەکانیان بەپێى هەریەک لە پارێزگاکان خراوەتەڕوو.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، جگە لەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى لە لیستى هاوپێچدا هاتووە و پابەندى مەرج و ڕێنماییەکانن، هیچ زانکۆ و پەیمانگەو کۆلێژە زانکۆییەکى دیكه‌ لەلایەن وەزارەتمانه‌وه‌ مۆڵەتى پێنەدراوەو باوەڕپێکراو نیە جگە لە لیستی ئاماژە پێکراوی خوارەوە: 
زانکۆ تایبەتەکانى سنورى هەولێر:
زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک
زانکۆى جیهان - هەولێر
زانکۆى لوبنانى فەرەنسى
زانکۆى نۆلج
زانکۆى بەیان
زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى
زانکۆى کاسۆلیک
کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى
زانکۆ تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:
زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى
زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى
زانکۆى جیهان - سلێمانى
زانکۆى  نێودەوڵەتى تیشک/ لقى سلێمانى
زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى
 زانکۆ تایبەتەکانى سنورى دهۆک:
زانکۆى جیهان - دهۆک
زانکۆى نەورۆز
پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى هەولێر:
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز
پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە
پەیمانگەى تەکنیکى هەیبەت سوڵتان
پەیمانگەى تەکنیکى گەشەى تایبەت
پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:
پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لە کەلار
پەیمانگەى تەکنیکى ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا
پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى دهۆک:
پەیمانگەى تەکنیکى دهۆکى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى ئاراراتى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز لقى زاخۆ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.