ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای عێراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات كە سبەی پلەكانی گەرمای چوار پارێزگا بگاتە 50 پلە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە ، سبەی چوارشەممە لە هەموو ناوچەكانی عێراق ڕۆژێكی گەرم دەبێت ،لە بەشی باشوور-یش پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و لەپارێزگاكانی میسان ، ناسرییە موسەننا،بەسرە، دەگاتە 50 پلە .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرزتردەبنەوە.
هەروەها دەستەكە دەشڵێت: كەشوهەوای رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو لەبەیانییەكەیدا گەرم دەبێت.
سبەی پلەكانی گەرمای چوار پارێزگا دەگاتە 50 پلە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.