Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:47

نێچیرڤان بارزانی :وەك هەمیشە جەخت لە یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌م8ی8ی2023، نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێكیدا  به‌بۆنه‌ی چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزب كرد. 
له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به‌ گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.
نێچپرڤان بارزانی ده‌شڵێت، بە ڕێزه‌وه‌ دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، به‌رز ده‌نرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.