پارێزگای ههولێر رایگهیاند،دەستکرا بە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارى بە قەزا بوونى هەریر.
ئهمڕۆ سێشهم8ی8ی2023، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانى بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکانى سنوورى پارێزگاکەمان، دوا بە دواى دەنگدانى ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا لە سەر ھێنانەکایەی قەزایی ھەریر لە سنووری هەردوو ناحییەى هەریر و باسرمە، دەستکرا بە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکانى بە قەزابوونى هەریر.
دەستکرا بە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارى بە قەزا بوونى هەریر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.