ڤیدیۆ..كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان لە رێگای پەخشێكی راستەوخۆوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل، خۆكوشتنی ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی بە بەكارهێنانی ماددەیەكی ژەهراوی ،لە ڕێگای پەخشێكی ڕاستەوخۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕاگەیاند.
پۆلیس لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە ، كۆمیسەر" جەعفەر موسا عەبد عەباس" لە بنكەی پۆلیسی شارۆچكەی سۆب سەغیر بە بەكارهێنانی ماددەیەكی ژەهراوی ،لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خۆی كوشتووە.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئەندامەی خۆی كوشتووە لە بەرواری 7/27/2023وە مۆڵەتی نەخۆشی بۆ ماوەی 28 ڕۆژ پێدراوە ، بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەی گشتی فێركاری حللە چارەسەری وەربگرێت.
بەڵام ئەو كارمەندەی هێزە ئەمنییەكان ،هۆكاری خۆكوشتنەكەی بۆ كەمتەرخەمی بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگای بابل دەگەڕێنێتەوە كە چارەسەری كێشەكەیان نەكردووە
ڤیدیۆ.. كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان لە رێگای پەخشێكی راستەوخۆوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.