شەقامی دووسایدی جووتیاران لە شاری كەلار بەشی زۆری كارەكانی جێبەجێكراون و ئێستاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی گەورەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
ئهمڕۆ سێشهم 8ی8ی2023، له راگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند،شەقامی دووسایدی جووتیاران لە شاری كەلار بەشی زۆری كارەكانی جێبەجێكراون و ئێستاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، گوژمەی تەرخانكراویش بۆ پرۆژەی دووسایدی جووتیاران لە كەلار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەكانە و لەلایەن شارەوانیی كەلارەوە كارەكانی جێبەجێ دەكرێن.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، بە تەواوبوونی كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری هاتوچۆی سنووری شارەوانییەكە دەبێت.
ههروهها له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانییدا هاتووه،شەقامەكە بە درێژایی (840)مەتر لە گەڕەکی جووتیاران تا شەقامی پشتێنەی کەلار و بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە بەستنەوەی شەقامی مزگەوتی سەردار بەگی جاف بە شەقامی جووتیارانەوە بە درێژای (420)مەتر و پانی 30مەتر بەشێوەی دووساید و بڕگەكانی پێكهاتوون لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندی شەقام بەشێک دەبێت لە پڕۆژەکە.
شەقامی دووسایدی جووتیاران لە کەلار تەواو دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.